zagros news agency

سۆران… کەسێک دەستگیر کرا کە مالەکەی بۆ کاری لەشفرۆشی بەکاردەهێنا

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، کە دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە شاری سۆران خاوەن مالێک ماڵەکەی بۆ کاری لەش فرۆشی بەکار دەهێنێت بۆیە بەشی پولیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ رێکخست و توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:
دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە گەرەکێکی شاری سۆران خاوەن مالێک ماڵەکەی بۆ کاری لەش فرۆشی بەکار دەهێنێت بۆیە بەشی پولیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ رێکخست لەڕێگای بەدواداچوونی مەفرەزەکانی بەشی پولیسی نەهێشتنی تاوانی سوران و بەهاوکاری بەشی ئاسایشی ناوشاری سۆران دەرکەوت کەوا خاوەن مالەکە چەندین ئافرەتی هێناوەتەوە ماڵەکەی کە دانیشتووی دەرەوەی شاری سۆرانن وە کاری لەش فرۆشیان ئەنجامداوە بەرامبەر بە پارە و مالەکەی وەک شوێنی لەش فرۆشی بەکار هێناوە.

هەروەها شیماڵ دیوالی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەفەرمانی دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن بەناوەکانی (ط م ف ) بەپێی مادە ( ٣ ) لە یاسایی بەرنگاربونەوەی لەشفرۆشی و ( ز ج ح ) بەپێی مادە ( ٤ ) لە یاسایی بەرنگاربونەوەی لەشفرۆشی وە تومەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیان وە بە بریاری دادوەر راگیران.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەكات

دڵشاد

فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق: تۆڕێکی بەرگریی گشتگیرمان بە درێژایی تەواوی سنوور تەواو کردووە

سەڵاح

سەعید هەرکی بۆ ئاژانسی زاگرۆس: قەوارەی هەرێم بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و خەونی ناحەزانیش بۆ لەناوبردنی دەچێتە ناو گۆڕەوە

دڵشاد