دوای ئەوەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئەم مێرکاتۆی هاوینەی بەڕێکرد بە وێڵ بوون بەدوای بەرگریکارێک تاکو بتوانێت بیخاتە نێو پێکهاتەی تیپەکەیەوە،کە لەم هاوینەدا نەیتوانی هیچ بەرگریکارێک بگوازێتەوە،بەڵام لە کۆتاییەکاندا چاوی کەوتە سەر مانوێل ئەکانجی بەرگریکاری مانچێستەر سیتی و ئەمڕۆش بۆندی ئەو بەرگریکارەی کردە فەرمی.
بەگوێرەی هەواڵەکانی سایتی میرازۆری ئیتاڵی گرێبەستی ئەکانجی بۆ ماوەی وەرزێکە بە شێوەی خواستن لەگەڵ بژاردەی گرێبەستی هەمیشەیی و لەکاتی بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵی لەم وەرزەدا یانەی ئینتەر میلان بە ناچاری دەبێت بۆندی ئەکانجی بکاتە هەمیشەیی،کە ئەم خاڵە یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی ئەو گرێبەستە.
مانوێل ئەکانجی تەمەن 30 ساڵ پێشتر لە یانەکانی بازلی سویسری و بروسیا دۆرتمۆند یاری کردوە
هۆکاری ڕۆیشتنی لەم وەرزە لە مان سیتی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی شوێن لە پێکهاتەی سەرەکی لە تیپەکە و هەڵکشانی تەمەنی،کە ڕەنگە لەدوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەکەشی نەگەڕێتەوە سیتیزن بۆ یاری کردن و ڕوو بکاتە یانەیەکی تر.
“سەرکار ڕێبوار”

