zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 31-05-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی گۆڕاو، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا خێراییەکەی چالاک دەبێت بۆ سەرووی (20-30) کم/ک بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

​پەیوەست بەمەشەوە کەشی سبەی دووشەممە 01-06-2026، ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت؛ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر ئەمڕۆ 31 سبەی 32

سلێمانی ئەمڕۆ 29 سبەی 30

دهۆک ئەمڕۆ 31 سبەی 31

هەڵەبجە ئەمڕۆ 32 سبەی 33

گەرمیان ئەمڕۆ 37 سبەی 37

زاخۆ ئەمڕۆ 31 سبەی 32

چەمچەماڵ ئەمڕۆ 31 سبەی 32

سۆران ئەمڕۆ 30 سبەی 31

پیرمام ئەمڕۆ 27 سبەی 28

حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 21 سبەی 22

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتکردنی هاووڵاتییانە

سەڵاح

لە سلێمانی قوبادی جەلیزادە خەڵاتکرا

ART

لە کەلار منداڵێکی شەش ساڵان کوژرا

سەڵاح