zagros news agency

کۆریای باشوور: دوو هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکرانیا کوژراون

 

دەزگای ئاسایشی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەکانیان، نزیکەی دوو هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا کوژراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی کۆریای باکوور بە ٦٠٠ کەس خەمڵێندرابوو.

کۆریای باکوور لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ هەزار سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە، کە زۆربەیان لە ناوچەی سنووریی کورسک دژی ئۆکرانیا شەڕ دەکەن. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، پیۆنگیانگ بەنیازە شەش هەزار سەربازی دیکەش بۆ ڕووسیا بنێرێت.

کۆریای باکوور بە گرنگترین پشتیوانی ڕووسیا لە شەڕی دژی ئۆکرانیا دادەنرێت. ساڵی ڕابردوو، هەردوو وڵات پەیماننامەیەکی بەرگرییان واژۆ کرد، کە بڕگەیەکی تایبەت بە بەرگریی هاوبەشی لەخۆگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ناوخۆی پاکستان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک لەگەل عەباس عێراقچی کۆبونەوە

گوران

سەرۆکی حکومەت سەنتەری شێخ باز بۆ چاودێریی بەساڵاچووان لە هەولێر دەکاتەوە

سەڵاح

دوو هێرشی درۆنی لە ئیدلب کوژراوی لێکەوتەوە

سەڵاح