zagros news agency

چین لەبەردەم پوتین و كیم جۆنگ ئون، توانای سەربازیی خۆی نیشانی جیهان دەدات

 

رۆژی چوارشەممە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی هەریەك لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا و كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور و ٢٦ سەركردەی دیكەی دونیا، چین هێزی سەربازیی خۆی نمایش كرد.

نمایشەكە بە بەشداریی ١٠ هەزار سەرباز و سەدان فڕۆكە و ئۆتۆمبێلی سەربازی بەڕێوە چوو، تێیدا ٤٥ پێكهاتەی سەربازی لە هێزە كلاسیكەكان و پێكهاتە نوێیەكانی سەربازی نمایش كران. هەروەك: فڕۆكەی شەڕكەر، مووشەكی هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمی، سەكۆی دژەدرۆن، مووشەكی پێشكەوتووی سەرووی دەنگی و چەندان جۆرە چەك و چۆلی دیكەی سەربازی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژانی منداڵبوون یان بەردی گورچیلە؛ کام ژان له مرۆڤدا له هەموویان بەئازارتره؟

یاسین

کەشناسی: شەپۆلێکی گەرما هەرێم دەگرێتەوە

گوران

سەرۆکی چین بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە کۆریایی باکوور

گوران