zagros news agency

یۆڤانتۆس پێکانی ئەستێرەیەکی ڕادەگەیەنێت

 

یۆڤانتۆس ئەم وەرزە لەقەیرانێکی قوڵی ئاست ئەنجامدایە و یانەکە لەگوشارێکی زۆری هاندەران خۆی دەبینێـتەوە لەسەر ئەمانەشەوە دوێنێ شەو لەیاری بەرامبەر یانەی کالیاری لە خولی ئیتاڵی ئەستێرەی یۆڤی دۆسان ڤلاهۆڤیچ بەهۆی پێکانەوە دوای نیوەی گێمی یەکەمی یاریەکە بەناچاری بەهۆی پێکانەوە یاریگای خاڵی کرد.

 

دوای یاریەکە سپالێتی ڕاهێنەری یۆڤی ئەوەی ئاشکرا کرد ڤلاهۆڤیچ پێکانی هەیە و ئەمڕۆش ئەوە ئاشکرا بوو یاریزانەکە ئەمساڵی کۆتایی پێهاتووە،کە ئەم پێکانی ڤلاهۆڤیچ دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ خانمە پیرەکە و یاریزانەکە لە چەند یاری داهاتووی یانەکە بێ بەش دەبێت و لە گرنگترین یاریەکانیش بەرامبەر ناپۆلی و ڕۆما لە خولی ئیتاڵی.

 

دۆسان ڤلاهۆڤیچ لەم وەرزەدا لەگەڵ یۆڤانتۆس بەشداری 13 یاری سیریا ئەی کردوە،کە هەشت یاری وەکو سەرەکی و 3 گۆڵی تۆمار کردوە و تاکە بەسیستـێـکی هەیە و کاریگەرترین یاریزانی ئەم وەرزە یانەکەیە لە گۆڵ تۆمار کردن لە خولی ئیتاڵی.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: هاتن و چوون ئاساییه‌ و هیچ گرفتێك نییه‌

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

ڕێبەری گەشتیاری بۆ کۆمپانیاکانی کوردستان و عێراق دەستەبەر دەکرێت

سەڵاح