ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق به سەردانێکی فەرمی گەیشته شانشینی عوممان و لەگەڵ سوڵتان هەیسەم بن تارق، سوڵتانی عوممان کۆبووەوه.
له سەردانی سوودانی بۆ عوممان 24 یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆکران که بریتی بوون له:
■ رێککەوتن لەسەر لێخۆشبوونی ڤیزای هاوبەش بۆ خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاری
■ رێککەوتن لەسەر دوورکەوتنەوە لە دوو باجدان و رێگری لە خۆدزینەوە لە باج سەبارەت بە داهات و سەرمایە
■ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری دادپەروەری و کاروباری یاسایی
■ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری گەشتیاری
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڵگەنامە مێژووییەکان و بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە
■ یاداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری لە بوارەکانی لاوان و وەرزش
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری نیشتەجێکردن و پلاندانانی شار
■ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پەروەردە و پێداگۆژی
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوکاری هاوبەش لە کەرتی بازاڕی سەرمایە.
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پەیوەندییەکان
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەکانی ڕاهێنان لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی سەرکردایەتی
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری ڕادیۆ و تەلەفزیۆن
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری چاودێری بانکی و سەقامگیری دارایی
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری وزە
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پەرەپێدانی بازرگانی و بەرەوپێشبردنی هەناردەکردن
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری خاوەندارێتی هزری
■ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە بواری پێشخستنی کێبڕکێ و بەرەنگاربوونەوەی قۆرخکاری
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پیشەسازیدا
■ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری خۆجێیکردنی پیشەسازییەکانی بەرگری
■ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری بەندەر و لۆجستیک لە نێوان کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق و گروپی ئەسیاد لە سوڵتانییەتی عومان
■ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری بەبازاڕکردنی نەوتی خاوی عێراق
■ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری هەڵگرتنی نەوت
■ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری بۆرسەدا
■ یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ژووری بازرگانی و پیشەسازی عومان
■ یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ دامەزراندنی شارێکی زیرەک لە پارێزگای کەربەلا

