zagros news agency

باڵیۆزخانەی عێراق له رووسیا هۆشدارییەک دەدات

 

باڵیۆزخانەی عێراق لە رووسیا هۆشداری دا لە بەرامبەر “تێوەگلانی” گەنجانی عێراق لە بەشداریکردن لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “باڵیۆزخانەکە عێراقییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە هیچ نوێنەرایەتییەکی فەرمی ڕێگەپێدراوی پێکهاتەی عێراقی لە فیدراسیۆنی رووسیادا نییە، نە لەلایەنی عێراقی و نە لەلایەنی رووسیا”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە هیچ شێوەیەک هیچ ڤیزایەکی چوونە ژوورەوە نادات کە پەیوەندی بەو جۆرە تۆمەتە چەواشەکارانە هەبێت، هەروەها تاکە لایەنێک کە دەسەڵاتی پێدانی ڤیزای بۆ خاکی رووسیا هەیە، باڵیۆزخانەی رووسیایە لە بەغدا و کونسوڵخانەکانی لە هەولێر و بەسرە”.

باڵیۆزخانەکە دووپاتیکردەوە “هەڵوێستی پتەوی عێراق لە بێلایەنی سەبارەت بە قەیرانی رووسیا و ئۆکرانیا و داوای بەردەوامی بۆ چارەسەری ئاشتیانە و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەڕێگەی دیالۆگەوە”.

باڵیۆزخانەکە هۆشداری داوە لە “هەوڵدان بۆ راکێشان یان تێوەگلانی بەشێک لە عێراقییەکانی نیشتەجێی رووسیا یان دەرەوەی وڵات بەبیانووی جۆراوجۆر بۆ بەشداریکردن لە شەڕەکەدا” و جەختی لەسەر “رەتکردنەوەی پۆلێنبەندی لەم جۆرە کارانە” کردووەتەوە.

باڵیۆزخانەی عێراق لە رووسیا داوای لە عێراقییەکان کرد وریا بن و خۆیان بەدوور بگرن لە راکێشان بۆ ناو ئەم تاکتیکە چەواشەکارانە، بەڵێنی دا “مافی وەڵامدانەوەی لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسی و یاساییە گونجاوەکانەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی دەپارێزن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ زنجیرە مۆبایلی Samsung Galaxy S25 نمایش کرد

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

یاسین

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کۆرسی ڕاهێنان لە وڵاتى هیندستان ڕادەگەێنێت

سەڵاح