zagros news agency

زێلێنسکی: کۆریای باکوور ٥٠ هەزار سەرباز دەنێرێتە ڕووسیا

 

سەرۆککۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاند بڕیار دراوە لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ هەزار سەربازی کۆریای باکووری لە خاکی ڕووسیادا جێگیر بکرێن.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئێوارەی شەموو لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی: “سەربازانی کۆریای باکووری ناوەناوە لە خاکی فیدراسیۆنی ڕووسیادا دەردەکەون. ئێمە ئەمە دەبینین و دەیزانین. ئەگەر لە سەرەتادا باس لە سەدان کەس بووبێت و دواتر بووبێتە هەزاران، ئێستا بڕیار دراوە ٣٠ بۆ ٥٠ هەزار سەربازی کۆریای باکووری لە خاکی ڕووسیادا بن.”

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا بێگومان کۆریای باکوور لەژێر چاودێریی ڕووسیادا ئەزموونی جەنگی مۆدێرن بەدەست دەهێنێت. زێلێنسکی گوتیشی: “پێشتر موشەکەکانی کۆریای باکوورمان لە خاکی ئۆکراینادا دۆزیوەتەوە و ئەمڕۆ ئەمە ڕاستییەکی سەلمێنراوە.”

بەپێی ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، کۆریای باکوور لە ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی ١٤ هەزار سەربازی بۆ شەڕکردن لە پارێزگای کورسک بۆ ڕووسیا ناردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 11 عێراقی لە لوبنان ئازاد کران

سەڵاح

حەسەن ڕۆحانی: ڕیککەوتنی ئەتۆمی زیندوو ناکریتەوە

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

سەڵاح