zagros news agency

سەربازێكی سوپای عێراق لە كەركووك كوژرا

 

شەوی رابردوو سەربازێكی سوپای عێراق لە كاتی ئەركی ئێشكگریدا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بە گولـلەی قەناس کوژرا.

شەوی رابردوو لە گوندی خاشا لە نزیك وادی شای لە سنووری پارێزگەی كەركووك، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی ئێشكگری لیوای 44ی سوپای عێراق، سەربازێك كە لە خاڵە ئێشكگرەكەدا بوو، بە گولـلەی چەكی قەناسی چەكدارانی داعش كوژراوە.

تەرمی سەربازە كوژراوەكە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی داقووق كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین

نرخى نەوت دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

یاسین

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بۆرسەکانی بەغدا و هەولێر بەرز بۆوە

یاسین