zagros news agency

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری (ڕاست نووری شاوەیس) کرد.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ماندوونەناس، خوالێخۆشبوو(ڕاست نووری شاوەیس)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و هەڤاڵانی پارتیمان دەکەین.

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی ناسراو و کادیرێکی دێرین و سیاسەتمەدارێکی دڵسۆز بووە، لە قۆناخەکانی خەباتی ڕزگاریخوازیمانداڕۆڵی شیاو و دڵسۆزانەی خۆی گێڕاوە و کەسایەتییەکی دیار و نیشتیمانپەروەر بووە.

دوای راپەڕینی گەلەکەمان  و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێگەی دیاری هەبووە و لە کارو لێپرسراویەتی حزبی و حکومی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ڕۆڵی خۆی بینیوە، لەوانە ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و باڵیۆزی عیراق لە تونس بووە.

دووبارە بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین خانەوادەی تێکۆشەری خوالێخۆشبوو(ڕاست نووری شاوەیس) لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بە هەشتی بەرین شاد بکات.

 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۷ی ئەیلوولی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای ٢٥ ساڵ پشوودان؛ دووەم ژنی فەڕەنسی گەیشتە بۆشایی ئاسمان

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

فەرماندەی گشتی و سەرۆك وەزیران دەسەڵاتەكانی فەرماندەیی دەڤەرەكانی وەزارەتی پێشمەرگە پەسەند دەكەن

سەڵاح