zagros news agency

تێکەڵچوونی سوپای سووریا و ئەحریرولشام دەیان کورژاوی لێکەوتەوە

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا بەڵاوی کردەوە لە تێکەڵچوونی توندی نێوان سوپای سووریا و چەکدارانی “تحەریرولشام” و چەند گروپێکی دیکە لە دەوروبەری حەلەب نزیکە ١٠٠ کەس لە هەردوولا کوژراون.
ئەم تێکەڵچوونە چەکدارییە رۆژی چوارشەممە، لە لایەن تەحریرولشامەوە دەستی پێکرد و ١٦ کەس لەم گروپە کوژران. هەر ئەم هێرشە کوژرانی ٣٧ سەربازی سووریایی لە نێویاندا ٤ پلەداری لێکەوتەوە.
گروپی تەحریرولشام و هاوپەیمانانی توانیویانە لەم تێکهەڵچوونانە دا لە خۆرئاوای دەروبەری حەلەب پێش بکەون. بە گوێرەی هەواڵی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئەم گروپە لە ماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێردا ٢١ گوندی داگیر کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ڕێنماییە نوێیەکانی کشتوکاڵی هەولێر بۆ پاراستنی ‎دەغڵودانی جوتیاران لە وەرزی دروێنەدا

گوران

نیویۆرک تایمز: دەستپێکردنەوەی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دا نزیکە

یاسین

فلیک؛ بێزار بووم لەو هەموو کارتە سوورە

یاسین