به‌پێی نووسراوێكی د.عه‌مار سوبحی خه‌ڵه‌ف، سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت، تێیدا هاتووه، ئاماژه‌دان به نووسراوی نووسینگه‌ی په‌رله‌مانتار غه‌سان عه‌دانان عێدانی، وردبینی بكرێ له‌سه‌ر قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر هه‌ردوو كۆمپانیای ئاسیاسێل و زین، كه له‌سه‌ر زانیاریی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق وه‌رگیراوه كه قه‌ره‌زه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر ئاسیاسیڵ گه‌یشتووه‌ته، په‌نجا و پێنج ملیار و پێنج سه‌د و نه‌وه‌ت و چوار ملیۆن و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌ت و دوو هه‌زار و چوار سه‌د و بیست و دوو دینار.
هه‌روه‌ها قه‌رزه كه‌ڵه‌كبووه‌كانی سه‌ر كۆمپانیای زین، سه‌د ملیار و دوو سه‌د و هه‌شتا و پێنج ملیۆن و شه‌ش سه‌د و شه‌ست و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د و شه‌ست و دوو دیناره.

