لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی چوونی زینەدین زێدانی فەڕەنسی بۆ یانەی فەنەربەخچەی تورکی میدیاکانی تەنی بوو،کە باس لەوە دەکرا ئەو ڕاهێنەرە فەڕەنسیە دەبێتە شوێنگرەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بەڵام ئەمڕۆ بابەتەکان تەواو پێچەوانە بوونەوە و بابەتی چوونی زێدان بۆ فەنەربەخچە کۆتایی پێهات.
ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا ئەوەیان بڵاوکردەوە زێدان پەیوەستە بەو بەڵێنەی وەریگرتووە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنساوە پێیدراوە،کە قەرار وایە دوای مۆندیالی 2026 دیشامب دەست لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی فەڕەنسا هەڵبگرێت و زێدان بچێتە شوێنی،کە بەشێکی زۆری یاریزانان و ئەستێرەکانی فەڕەنسا پشتیگیری ئەم بڕیارە دەکەن.
زێدان دوای ڕیاڵ مەدرید نەبۆتە ڕاهێنەری هیچ یانەیەک سەرەڕای ئەو هەموو گرێبەستەی بۆی نێردراوە لەلایەن یانەکانی جیهانەوە بەتایبەت چێڵسی و مان یونایتد و هیلال،بەڵام ئەفسانە فەڕەنسیەکە هەموو شتێک دەکاتە قوربانی بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.
“سەرکار ڕێبوار”

