مستهفا گەرعاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق، دووپاتیکردەوە کە هۆکاری دواکەوتنی ئەم دواییەی مووچەی خانەنشینان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، ئاماژەی بەوەشکرد، سندووقی خانەنشینی کە لە ساڵی 2006 دامەزراوە و لە ساڵی 2008 دەستی بە کارەکانی کردووە، لە ئێستادا تەنها 30%ی مووچەکان دابین دەکات.
مستهفا گەرعاوی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیهكی تهلهفزیۆنی، ڕوونیکردەوە کە “خەزێنەی گشتیی دەوڵەت خاوەنی یەدەگێکی ستراتیژیی پێویست نییە”، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە مووچەکان تا کۆتایی ئەمساڵ دابینکراون، و ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەت “دان بە قەیرانی نەختینەییدا نانێت” سەرەڕای بوونی کورتهێنان لە بودجەی 2024 بە بڕی 19 تریلیۆن دینار.
ئهو پهرلهمانتاره ڕەخنەی لە “نەبوونی پلانە ئابوورییەکان و بەردەوامبوونی پشتبەستن بە نەوت وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی گرت| و هۆشداریدا کە “قۆناغی داهاتوو سەخت دەبێت و پێویستی بە هۆشیاری سیاسی هەیە بۆ داڕشتنی چارەسەری ستراتیژی”.
لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانیش، ئاماژەی بەوەکرد، “پرۆسەی ئێستا باڵادەستی “پارەی سیاسی”یە و بهرنامهى ڕاستەقینە بوونی نییە، و ڕوونیکردەوە کە قەیرانەکان “لەگەڵ هەر وەرزێكی هەڵبژاردنێکدا دروست دەکرێن و بازاڕیان بۆ گهرم دەکرێت”.

