کابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،گه‌وره‌ترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به حه‌جخوازان ده‌كات
تاوه‌كوو ئه‌مرۆ 68400 شه‌ست و هه‌شت هه‌زار و چوار كه‌س ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ نووسیوه به‌بێ پاره
پرۆسه‌ی ناونووسین بۆ حه‌ج به‌رده‌وامی هه‌یه تاوه‌كوو 20ـی 9ـی 2025 پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت
كاروان ستونی گوته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، بەهۆی سەرژمێری عێراق، سعوودیە بڕیاری زیادکردنی پشکی عێراق دەدات بۆ فەریزەی حەج، لەناویشیدا پشکی هەرێمی کوردستانیش زیاد دەکرێت، پشکی هەرێم لە 5 هەزار و 135 کەسەوە بۆ نزیکەی 7 هەزار کەس بەرز دەکرێتەوە.

