zagros news agency

زانیاری له‌سه‌ر فرۆشتن و ته‌واوكردنی شاری فلۆریا دەدرێت

 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فلۆریا ستی و كۆمپانیای (ساوس كوردستان)، ئاماژه‌ به‌ گرنگیی پرۆژه‌ی فلۆریا ستی ده‌كات و زانیاری له‌سه‌ر كاتی فرۆشتن و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی ئه‌و شاره‌ دەخاتە ڕوو كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌هۆی گرفتێكه‌وه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ راگیرابوو.

نه‌جات باپیر، بەڕێوەبەری گشتیی فلۆریا ستی بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “فلۆریا شارێكه‌ له‌ناو شارێكدا، جگه‌ له‌وه‌ی 13 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی هەیە، هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی فه‌راهه‌م كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن بۆ ئەوەی تیایدا بحه‌سێنه‌وه‌ و ژیانێكی خۆشیان هه‌بێت،  بۆیه‌ فلۆریا هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بۆ خانه‌واده‌یه‌ك كه‌ تێدا بحه‌سێته‌وه‌ دابین ده‌كات.

فلۆریا هه‌موو خزمه‌تگوزاری له‌ داینگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌ و پارك و كافتریا و ..تد، دابین ده‌كات.

گوتیشی: “یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فلۆریا ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شوێنی نیشتەجێبوون له‌ تاكه‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ خێزانی گه‌وره‌ هه‌مووی به‌رده‌سته‌ و به‌رجه‌سته‌یه‌، ئێمه‌ له‌ 80 مه‌تردا شوقه‌ی بچووكمان هەیه‌، هەروەها شوقه‌ی یه‌ك ژووری تا 5 ژووریمان هه‌یه‌ و دابه‌شی سه‌ر 10 زۆن كراون و هه‌ر زۆنێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌، هه‌ر زۆنێك له‌ هه‌ر تاوه‌رێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌ له‌ رووی رووبه‌ر و كوالێت و پێكهاته‌كانه‌وه‌، له‌و رووه‌ی كه‌ کڕیار داواكاریی له‌سه‌ر هەیه‌.»

راشی گه‌یاند: «تایبه‌تمه‌ندی و ورده‌كاریی زۆری تێدایه‌، هه‌مانه‌ چێشتخانه‌ له‌گه‌ڵ ژووری میوان به‌یه‌كه‌یەوه‌ و هه‌شمانه‌ جیاوازه‌، واته‌ له‌و شێوه‌ی تۆ داوای ده‌كه‌ی و له‌ فكری خۆت چیت ویستووه‌، كراوه‌ و پرۆژه‌ی رووناكی و ئاویش تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه‌، بۆ هه‌ر زۆنێك کۆگایەكی ئاویی تایبه‌تمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ركاتێك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ رووبه‌ڕووی گرفتێكی هونه‌ری بووینه‌وه‌ ده‌توانین لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئاو بۆ ئه‌و یه‌كانه‌ دابین بكەین.»

ده‌شڵێت: “زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و زه‌وییه‌ی دابین كراوه‌ بۆ تاوه‌ره‌كان %46.7یان سه‌وزاییه‌، زیاتر له‌ 217 هه‌زار مه‌تر سه‌وزاییه‌، جیاله‌وه‌ش، پاركێكی تێدایه‌، فلۆریا پارك 63 هه‌زار مه‌تره‌ به‌ ئاوێكی ده‌ستكرده‌وه‌، كافێ و براند ده‌بێت بۆ ماوه‌ی دووساڵ ته‌واو بكرێن، جێگایه‌كی خۆشە بۆ پشوودان و حه‌سانه‌وه‌، ئەمە زیاتر بۆ ئه‌وانه‌یە کە له‌ناو فلۆریادا نیشته‌جێن.»

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا لەسەر دۆخی سووریا هەڕەشە لە داعش دەکات

سەڵاح

لالیگا.. دێربی ئاگرینی مەدرید لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى نوێى هيندستان كرد

سەڵاح