zagros news agency

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندی هاوبەشی دەستەی دەستپاكیی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆبووە

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلوولی 2024 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی دەستەی دەستپاكیی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد بە سەرۆكایەتی دادوەر (حیدر حنون) سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی فیدڕاڵی و دكتۆر (ئەحمەد ئەنوەر) سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان.

لەو دیدارەدا باس لە دوایین ڕێوشوێن و هەنگاوەكانی هەردوو دەستەی دەستپاكیی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان كرا بۆ دەستبەركردنی شەفافییەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری.

سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ كاروبار و هەوڵەكانی هەردوو دەستە هەبوو و وێڕای دەربڕینی پاڵپشتیی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرك و كارەكانیاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق

دڵشاد

لە سلێمانی پێشانگەی “ئاڵنگاری هێڵ و رەنگ” کرایەوە

ART

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ شەش دەستە و وەزارەت مووچەی مانگی شەش وەردەگرن

یاسین