zagros news agency

ئەلۆنسۆ: دوای بردنەوەکەی لە ریال سۆسیدال پەیامێکی نارد

 

چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دووپاتی کردەوە کە هێشتا کارێکی زۆری ماوە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا ئاستێکی باشی بەردەوام بێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی ڕیال سۆسیداد بردەوە.

ئەلۆنسۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: هێشتا زۆر شتمان ماوە بیکەین، دڵخۆشین، بەڵام هێشتا بوار بۆ پێشکەوتن ماوە، دەبێت بەردەوام بین لە بنیاتنانی تیپەکە بۆ ئەوەی ئاستێکی بەردەوام بۆ ماوەی وەرزەکە مسۆگەر بکەین، هەڵسەنگاندنی ئەمڕۆمان لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانان ئامادەنەبوون.

سەبارەت بە ئاستی یاریزانە یەدەگەکان، ئەلۆنسۆ : هەمووان بەشداریان کردووە و ئامادەن بۆ یاریکردن، ئالابا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە، هەروەک فران و ئەسینسیۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوایین وەرزی “The Sandman” بڵاودەکرێتەوە

ART

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

یاسین

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو

یاسین