په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق، هۆشداریی داوه له‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌مجاره‌یان گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه، تاوه‌كوو له عێراق بدات.
عارف حه‌مامی، په‌رله‌مانتار، بۆ (بغداد الیوم) ڕایگه‌یاندووه، پێده‌چێ ئیسرائیل له عێراق بدات، ئه‌وه‌یش به‌هۆكارگه‌ڵێك، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گۆرانكاریدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، ئه‌مه‌ریكاش گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه كه هێرش بكاته سه‌ر كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی كه دواترینیان قه‌ته‌ر بوو.
گوتیشی: “ئیسرائیل دان به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاڵپشتییه‌كی بێسنووری وڵاتانی رۆژئاوای هه‌یه كه ئه‌وه‌شیان جێگه‌ی مه‌ترسییه.”
ڕاشیگه‌یاند: “به ئامانجگرتنی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له كاتێكدایه كه قه‌ته‌ر نزیكه له واشنتۆن، له‌ولاشه‌وه ئیسرائیل بێگوێدانه هیچ شتێك، قه‌ته‌ری بۆردومان كرد.”
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “عێراقیش به‌ده‌ر نیه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێ هێرشیان بكاته سه‌ر و له‌سه‌ر هه‌موان پێویسته ئه‌و هه‌وڵه مه‌ترسیداره ببینین، كه ئیسرائیل به‌و كرده‌وانه‌ی ده‌یه‌وێ ئاشووب دروست بكات، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی.”

