دادگای تورکیا دانیشتنی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی ٣٨هەمین کۆنگرەی گەورەی جەهەپەی بۆ ٢٤ی ئۆکتۆبەری داهاتوو دواخست. بەڕێوەبەرایەتیی جەهەپە بە ئەرێنی پێشوازی لەم بڕیارە دەکات.
چوارەمین دانیشتنی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی ٣٨هەمین کۆنگرەی گەورەی جەهەپە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. ئەم دۆسیەیە بە داوای لوتفی ساواش، سەرۆک شارەوانیی پێشووی هاتای لە جەهەپە، کرابووەوە. لە دۆسیەکەدا ئیدعا کرابوو کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆک شارەوانیی ئیستەنبوڵ، کە لە کۆنگرەکەدا سەرۆکی دیوانی بەڕێوەبردنی کۆنگرە بووە، ساختەکاریی کردووە و دەنگەکانی نوێنەرانی بە پارە کڕیوە.
داوا کرابوو کە بەڕێوەبەرایەتیی جەهەپە کە لە کۆنگرەکەدا هەڵبژێردراوە، هەڵبوەشێنرێتەوە و کەمال کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پێشوو بۆ پۆستی خۆی بگەڕێتەوە. دادگای ئەنقەرە بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەڵگەنامە و بەڵگەگەلی نوێ، دانیشتنی دۆسیەکەی بۆ ٢٤ی ئۆکتۆبەری (٢ی خەزەڵوەری) داهاتوو دواخست.

