پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (مەحموود حاجی ساڵح).
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو(مەحموود حاجی ساڵح )مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱٥ی ئەیلوولی ۲۰۲٥

