بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی نابێت به‌ئاسانی بچێته ژێرباری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق و ده‌بێت مه‌رجی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: “نییه‌تی باش له‌حكوومه‌تی عێراقه‌وه نه‌بووه”.
شوان كه‌لاری، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “نابێت پارتی له‌كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق به‌ئاسانی بچێته ژێرباری پێكهێنانی و ده‌نگی له‌سه‌ر بدات، ده‌بێت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه به‌یه‌ك پاكێج پێش پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆمه‌لێك بابه‌ت هه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه، كه ئیتر به‌یه‌كجاری پرسه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌رچه‌نده عێراق جێگای ممتمانه نیه ده‌ستوور پێشێل ده‌كرێت و رێككه‌وتنی سیاسی جێبه‌جێ ناكرێت، ده‌نا له‌كابینه‌ی تازه‌ی سودانی هاتبوو ده‌بوو له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربچێت”.
گوتیشی: “له‌كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، بڕیاربوو رێككه‌وتنی شه‌نگال و ماده‌ی 140 و بابه‌تی بودجه چاره‌سه‌ر بكرابایه و له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر دران و رێككه‌وتن كرابوو به‌ڵام یه‌كێك له‌گرفته‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه كه به‌ها نه‌ماوه و رێز بۆ رێككه‌وتن نه‌ماوه و وڵاتێك متمانه‌یان نه‌ما و به‌های هیچ شتێك نه‌ما، ئیتر به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت و كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بێت”.
راشی گه‌یاند: هه‌ركابینه‌یه‌كی عێراق له داهاتوو كورد ده‌بێت به‌یه‌ك پاكێج ئه‌م پرسانه یه‌كلا بكاته‌وه بابه‌تی مووچه له‌گه‌ڵ كوردستان رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو و كرایه ناو یاسای بودجه‌وه كه‌چی ده‌بینین له ساڵێكدا 3 مووچه دێت، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رقاڵیان كردووین هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌كه‌وین بزانین كه‌ی به‌غدا مووچه ده‌نێرێت”.

