له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێتبه ڕێژه‌ی 90%ی كاره‌كانی ته‌واوكراون و به‌مزووانه‌ش سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت.
له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زیاتری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارۆچكه‌كه، پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش كاره‌كانی به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و وا بڕیاریشه له مانگی 10ی ئه‌مساڵدا ته‌واو بكرێت.
پڕۆژەی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كه گوژمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابینكراوه و تیمێكی ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆرانیش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
پێكهاته‌كانی پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه له شه‌قامی دووساید و دیواری پاڵپشت و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕی ڕووناکی و سەوزایی و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی گرنگ. ماوەی جێبەجێکردنی 365 ڕۆژی تەقویمی بۆ دیاریكراوه و ئێستاش به ڕێژەی90% كاره‌كانی پڕۆژەکە تەواو كراون و بڕیاریشه تا مانگی 10ی ئەمساڵ سه‌رجه‌م کارەکانی كۆتایی بێت.




