zagros news agency

سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـ9-2025، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەیی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا و دیدار لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕاگەیاند.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز گوتی: ئامادەم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پوتن کۆببمەوە، یان بە شێوەی سێ قۆڵی یان دوولایەنە، دەشڵێت “ئامادەم بەبێ هیچ مەرجێک کۆببمەوە”.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشکرد، “بەنیازی ئەوە نییە بۆ دانوستان گەشتی مۆسکۆ بکات، بەڵکو ئامادەیە لەهەر وڵاتێک جگە لەڕووسیا کۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ لایەنی بەرانبەر بکات.”

زێلێنسکی ئامادەیی ئۆکرانیای بۆ ئاگربەست دووپاتکردەوە و گوتی “هیوادارین سەرۆک ترەمپ ڕازی بێت بە ئاگربەست، ئێمە ئامادەین بۆ ئاگربەست”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا سزاکان دژی کارکردنی نایاسایی توندتر دەکات

گوران

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد

سەڵاح

ئیسرائیل: ئیمارات بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران داوای هاوکاریی لە ئێمە کردووە

سەڵاح