بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ (چوارشەممە 17ی 9ى 2025)، ئاشکرای کرد کە ژمارەی کارتی فەرمانبەرانی مووچە تهوتینكراوهكانى عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 5.6 ملیۆن کارت، کە ئەم ژمارەیە جێگەی سەرسوڕمانە، چونکە زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار کارت لە ژمارەی فەرمانبەرانی دامەزراو لە دەوڵەت زیاترە.
عەدنان ئەسعەد، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری و پارەدان لە بانکی ناوەندیی عێراق، ڕایگەیاند: “ژمارەی کارتی فەرمانبەرانی نیشتەجێکراو گەیشتووەتە نزیکەی 5.6 ملیۆن کارت”، ئاماژەی بەوەشدا کە “قەبارەی بهدهستهاتووی ئەلیکترۆنی حکوومی لە ڕێگەی خاڵەکانی فرۆشتنەوە تا ئێستا، لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 6.8 تریلیۆن دینار”، پێشبینیشی کرد کە “تا کۆتایی ئەمساڵ 10 تریلیۆن دینار تێپەڕێنێت، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو نزیکەی 9 تریلیۆن دینار بوو”.
ڕوونیشی کردەوە کە “کۆی گشتی باجی ئەلیکترۆنی حکوومی لە ڕێگەی ئامێرە جیاوازەکانی پارەدانەوە، گەیشتووەتە نزیکەی 2.1 تریلیۆن دینار، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو نزیکەی 322 ملیار دینار بوو”.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی، تەنها 4 ملیۆن و 79 هەزار فەرمانبەر لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا هەن، ئەمەش واتای ئەوەیە کە ژمارەی کارتی مووچە نیشتەجێکراوەکان کە 5.6 ملیۆن کارتە، بە ڕێژەی 40% زیاترە لە ژمارەی فەرمانبەرانی دامەزراو، بهپێی ماڵپهرى (سۆمهرییه نیوز)، پێدەچێت لێکدانەوەی ئەمە پەیوەندی بەوەوە بێت کە 4 ملیۆن فەرمانبەر تەنها ئەو فەرمانبەرانەن کە مووچە لە دەوڵەت وەردەگرن، بەڵام ئهو 1.6 ملیۆن فەرمانبەری زیادەیە، ڕەنگە ئەوانە لەو فەرمانگانه بن كه خۆیان، خۆیان تهمویل دهكهن، بەڵام هیچ ئامارێکی ڕوون لەبارەی ژمارەی ڕاستەقینەی ئهو فەرمانبەرانهوه نییە و ژمارەی 1.6 ملیۆن فەرمانبەر ژمارەیەکی گەورەیە، وهك ماڵپهرهكه ئاماژهى پێداوه، ڕەنگە ئەمە لێکدانەوە بێت به بوونی ژمارەی کارتی تهوتیتنكراوی زیاتر بێت لە ژمارهى ڕاستهقینهى فەرمانبەران.

