zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: چوار گرووپی حەشدی شەعبی دەخرێنە لیستی تیرۆر

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، |میلیشیاکانی بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیب سەید ئەلشوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئالئەوفیا و کەتائیبی ئیمام عەلی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، وەک رێکخراوی تیرۆریستی بیانی دەناسێندرێن.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراشی کرد: “وەزارەتەکەمان پێشتر ئەو چوار گروپەی وەک تیرۆریستی جیهانی تایبەت دەستنیشان کردبوو. ئێران وەک پێشەنگی دەوڵەتی جیهان بۆ پاڵپشتیی تیرۆر، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی پشتیوانی کە ئەم میلیشیایانە بتوانن پلان دابنێن، ئاسانکاری بکەن، یان راستەوخۆ هێرشەکان لە سەرانسەری عێراق ئەنجام بدەن. میلیشیاکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و ئەو بنکانەی کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەخۆدەگرن، زۆرجاریش ناوی نادیار یان گرووپی بەوەکالەت بەکاردێنن بۆ شاردنەوەی تێوەگلانی خۆیان.”

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: ئەم هەوڵەی ئەمڕۆ پشتیوانی لە یاداشتنامەی ژمارە ٢ی جێبەجێکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆک ترەمپ دەکات کە زۆرترین گوشار لەسەر ئێران بۆ بڕینی سەرچاوەی دارایی رژێم و بریکار و هاوبەشە تیرۆریستییەکانیدا دەسەپێنێت. ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی هەموو ئامرازە بەردەستەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییە نیشتمانییەکانمان و رێگری له پارەدارکردن و سەرچاوەی تیرۆریستان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارەگای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ لاجان فەقێ لاجانی كرد

سەڵاح

جامی کاراباو.. مانچستەر سیتی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەبەسرە 8 زیارەتکار مردن و 40ی دیکەش برینداربوون

سەڵاح