محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مەشعان ئەلخەزرەجی، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە لە ئەرکەکانی دووربخاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی رایگەیاند، “بڕیارەکە لەسەر بنەمای نووسراوێکی ئەنجومەنی فیقهی عێراق بووە، کە سێ کاندیدی بەدیلیان بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە، بەپێی مادەی 4/دووەمی یاسای وەقفی سوننە ژمارە 56ی ساڵی 2012.
سوودانی، عامر شاکر ئەلجەنابی بۆ ماوەی شەش مانگ وەک بەرپرسی دیوان بەوەکالەت دانا، راشیسپارد بۆ بەرەوپێشبردنی گوتاری میانڕەو و رەتکردنەوەی توندڕەوی و دوورخستنەوەی دامەزراوەی ئایینی لە هەر پڕۆپاگەندەیەکی سیاسی یان هەڵبژاردن.

