zagros news agency

شاخەوان عەبدوڵڵا زانیاریی لەسەر مووچە و هەناردەی نەوت ئاشکرا دەکات

 

یەکشەممە، 21-9-2025، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جیگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەداخەوە تاوەکوو ئێستا بەغدا سێ مانگە مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.

شاخەوان گوتی: گواستنەوەی مامۆستایان لە چوارچێوەی بودجەدا نەبووە، بەڵام دەسەڵاتی خۆمان وەکوو سەرۆکایەتی بەکارهێنا بە گواستنەوەی  15 هەزار و 900 فەرمانبەر و مامۆستای ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بەغدا، بەڵام بیری شۆڤێنی ئەوەندە زاڵ بەسەریاندا ئەو گواستنەوەیان بەڕەوا نەبینی و دەنگیان لەسەر نەدا. بەڵام بچینەوە پەرلەمان بەجددی کاری لەسەر دەکەین.

ڕاشیگەیاند، ڕێککەوتنی نەوتی و نانەوتی و خەرجکردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆپۆزەلی ڕێککەوتنی نوێی نێوان تورکیا و عێراق کۆتایی هاتووە لەنێوان کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا تورکیەکان بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

شاخەوان عەبدوڵڵا باسی لەوەش کرد، هیچ پابەندییەک نەماوە، تەنیا ماوەتەوە حکوومەتی عێراق پابەندییە ئەخلاقیی و یاساییەکانی بەرانبەر بەو ڕێککەوتنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ ناردنی مووچە کراوە جێبەجێ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای “توندکردنی سزای سیخوڕی”ی پەسەند کرد

یاسین

بژاردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە مالیکی

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین