zagros news agency

خۆپیشاندەرانی بەسرە دەروازەی کێلگەی نەوتی ڕومێلەیان داخست

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـ9-2025، دوای داخستنی کێڵگەی نەوتی ڕومەیلەی باکوور لە پارێزگای بەسرە، هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەرانی دەرچووانی ئەندازیاری و نەوت.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ لە بەسرە دەرچووانی ئەندازیاری و پسپۆڕانی نەوت خۆپیشاندانیان کرد و دەروازەی کێڵگەی نەوتی ڕومەیلەی باکووری بەسرەیان داخست، خۆپیشاندانەکە بەهۆی داوای هەلی کار بووە لە کۆمپانیاکانی نەوتی سەر بە وەزارەتی نەوت دەکەن

ئەم خۆپیشاندەرانە زیاتر لە حەوت مانگە لەبەردەم باڵەخانەی کۆمپانیای نەوتی بەسرە خۆپیشاندان دەکەن، پێشتریش چەند خۆپیشاندانێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەی پێکراوە، ئەمە سەرەڕای بەردەوامی داواکاریی خۆپیشاندەران بۆ هەلی کار، هەروەها هۆشداریشیان داوە ئەگەر پەراوێزبخرێن هەنگاوی دیکە دەگرنە بەر.

ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە لەگەڵ سەردانی عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی حێراق بۆ پارێزگاکە، هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندانێک کرد. هەروەها چەندین جار خۆپیشاندانەکانی دەرچووانی ئەندازیاری و نەوت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان گرژی تێکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە

سەڵاح

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێك بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌رده‌كات

سەڵاح

ڕووسیا بە توندی واتس‌ئاپ و تێلێگرام سنووردار دەکات

سەڵاح