zagros news agency

وەزارەتی دارایی ڕێنوێنیی نوێی بۆ پێشینە و قەرزەكان دەر كرد

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕێنوێنیی ژمارە 10ی ساڵی 2025ی دەركرد و 15%ی چەند قەرز و پێشینەیەك خۆش دەبێ تا 31/12/2025.

لە ڕینوێنییەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە:  ڕایگەیاند لەسەر پێشنیاری وەزارەتمان بە نوسراوی ژمارە ( ٣٠٥ ) لە ٢٠٢٥/٧/٧ ، و بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاوڵاتییانی سوودمەند لە پێشینە و قەرزەکانی بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ( ٢٨٨ ) لە ( ٢٠٢٥/٩/١٠ ) ئەم ڕێنوێنییە دەرکرا.

یەكەم: لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15% بۆ گشت قەرز و پێشینەكانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون، كشتوكاڵی، پیشەسازی، گەشتوگوزاری. لە ئەسڵی پێشبینە، یان قەرزی ماوە، لای سوودمەدان، بە ڕەچاوكردنی نووسراوی پێشووی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 15786) لە 12/11/2024 تایبەت بە قەرز و پێشینەكانی كشتوكاڵی.

دووەم: دوای جێبەجێكردنی خاڵی یەكەمی سەرەوە، لێخۆشبوون لە سوودی دواكەوتن، بۆ سوودمەندان لە پێشیبنەكانی سەرەوە بكرێ.

سێیەم: ئەم ڕێنوێنییە لە ڕێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران كاری پێ دەكرێ تا ڕێكەوتی 31/12/2025 و لە رۆژنامەی فەرمیی وەقایعی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی ئافرەتێك لە زێی گەورە دۆزرایەوە

گوران

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ دەکات

یاسین

لە بەلوچستان 125 کەس کوژران

سەڵاح