zagros news agency

لاهای: خۆپیشاندان دژی سیاسەتی پەنابەری توندوتیژیی لێ کەوتەوە

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ئەیلوول، خۆپیشاندانێک دژی سیاسەتی کۆچی حکوومەتی هۆڵەندا لە شاری لاهەی پایتەخت، توندوتیژیی لێ کەوتەوە. خۆپیشاندەرانی ڕاستڕەوی توندڕەو هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیس و نووسینگەی پارتی لیبراڵ-چەپی D66 و ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیان سووتاند. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دوو ئەفسەری پۆلیس بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، پۆلیس بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن وەڵامی خۆپیشاندەرانی داوەتەوە و ٣٠ کەسی دەستگیر کردووە.
پارتە سیاسییەکانی هۆڵەندا ئیدانەی ئەم توندوتیژییانەیان کرد. گێرت ڤیلدەرز، ڕێبەری پارتی ئازادی (پارتێکی ڕاستڕەوی هۆڵەندی) گوتی، هێرشکردنە سەر پۆلیس و داخستنی ڕێگە سەرەکییەکان “قبووڵنەکراوە”.
بڕیارە هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی لە هۆڵەندا لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا بەڕێوە بچێت، ئەمەش دوای ئەوەی حکوومەتی هاوپەیمانی لە مانگی حوزەیراندا بەهۆی ناکۆکی لەسەر یاساکانی پەنابەری هەڵوەشایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران ئەنستیتۆتی “گۆتە‌”ی ئەڵمانیی داخست

سەڵاح

لە یاری Call of Duty رووداوەکەی ١١ سێپتەمبەر دوو بارە دەبێتەوە

یاسین

عێراق.. سزای لەسێدارەدان بۆ شەش کەس دەرکرا

یاسین