zagros news agency

ئیسرائیل و سووریا لە ڕێککەوتنێکی ئەمنی نزیک بوونەتەوە

بەپێی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئیسرائیل و سووریا لە ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی نزیک بوونەتەوە و تەنها چەند خاڵێکی ناکۆکی ماون، کە پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چارەسەر بکرێن.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سووریا، بە ڕۆژنامەیەکی تورکیی ڕاگەیاندبوو کە لەگەڵ ئیسرائیل لە نزیک ڕێککەوتنێکی ئەمنیدان، بەڵام هێشتا هەندێک خاڵی ناکۆک لەنێوانیاندا ماون.
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە کە داواکارییەکانی ئیسرائیل بریتین لە:
¬-مانەوەی هێزەکانی لە چیای شێخ (جەبەل شێخ).
¬- فراوانکردنی ناوچە ئارامەکە و دروستکردنی سێ ناوچەی کەمچەک.
¬- گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی ئەمنیی تایبەت کە سنوورەکەی دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت دەگرێتەوە.
– ¬ دروستکردنی ڕێڕەوێکی ئاسمانی بەسەر سووریادا تا سنووری عێراق، بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاری بهێنێت.
بەرانبەر بەوە، سووریا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٤ کە ناوچەیەکی ئارامی لەژێر سەرپەرشتیی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەنێوانیاندا دروست کردبوو. هەروەها داوای کشانەوەی ئیسرائیل لە هەموو ئەو ناوچانە دەکات کە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد کۆنترۆڵی کردوون.
بەڵام ئیسرائیل گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٧٤ ڕەت دەکاتەوە و بە فەرمی نێردەی ئەمریکایی بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراکی، لەمە ئاگادار کردووەتەوە. هەروەها کشانەوە لە چیای شێخ قبووڵ ناکات و بە گەرەنتییەک بۆ ئاسایشی خۆی دەزانێت، بەڵام لە هەمان کاتدا دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنێک بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی سنوورەکانی لەگەڵ سووریادا.
لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی فشاری ئەمریکاوە چەندین کۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانی ئیسرائیلی و سوورییدا بەڕێوەچووە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ زنجیرە مۆبایلی Samsung Galaxy S25 نمایش کرد

یاسین

ئاگادارییەک سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە

یاسین

دوای سزادانی مەسعود میراڵ بانگهێشتی بەغدا دەکرێت

یاسین