zagros news agency

پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ زاگرۆس: دوای واژۆكردنی رێكه‌وتنی سێ قۆڵی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

 

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات مه‌بده‌ئیه‌ن، رێككه‌وتنی سێ قۆڵی وه‌زاره‌تی سامانی سروشتی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیاكانی نه‌وتی كوردستان كراوه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان.

پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ زاگرۆس، ئه‌مرۆ 22ی9ی2025 گوتی: “دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌نێوان هه‌رسێ لایه‌ن  راسته‌وخۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، كه‌ هیوادارین پابه‌ندبوونی پێوه‌بكرێت، چونكه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی نیشانداوه‌ له‌ پێناوی خه‌ڵكی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەپەلە..لیستی مووچەی مانگی 9 گەیشت

سەڵاح

جعفر سمو: دامەزراندنی بنگەی لالش وەچەرخانێکی مێژووی بوو

دڵشاد

ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی: بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق مەکەن

سەڵاح