مامۆستایه‌كی زانكۆ له دهۆك ده‌ستخۆشی ده‌كات له پرۆژه‌كانی شاره‌كه كه بوه‌ته هۆی پێشكه‌وتن و زیاتر خزمه‌تكردن و به‌هێزكردنی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان ئه‌مه‌ش وای كردووه له ئاستی گه‌شه و پێشوازی گه‌شتیاری دهۆك ببێته شارێكی نمونه‌یی.
ڕزگار عیسا كۆچه‌ر، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “دهۆك به‌هۆی پرۆژه‌ی زۆری رێگاوبان و چاكسازی له‌كه‌رتی گه‌شتیاری و كاره‌بای 24 كاتژمێری و كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و كردنه‌وه‌ی پاركی سه‌رهه‌ڵدان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینووه و زۆر پرۆژه‌ی گرنگ ماوه ئه‌گه‌ر بكرێت بۆ داهاتووی دهۆك زۆر گرنگ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بایه‌خدان به‌كه‌رتی گه‌شتیاری و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌و كه‌رته، خۆشبه‌خانه ئێستا دوای هاتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ شاره‌كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای جیهانی دروستكردنی ئۆتۆمبیل توێتا لقی له دهۆك كردوه‌ته‌وه و له ئاستی پیشه‌سازی دهۆك زۆر پێشكه‌وتووه، له ئاستی پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبیل ئۆتۆمبێلی جه‌نگی گوله‌نه‌بڕی سه‌ربازی دروستكراوه كه به‌ستانداری جیهانی له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پارێزگاكه‌مان نمایش كراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: دهۆك ده‌رفه‌تی باشتری خزمه‌تكردنی هه‌یه، به‌تایبه‌ت به‌هێزترین پرۆژه‌ی گه‌شتیاری ئه‌گه‌ر كاری له‌سه‌ر بكرێت، بۆنمونه له‌سه‌ر چیای زاڤا كه بكرێته ناوه‌ندێكی گرنگی گه‌شتیاری و پێشبینی ده‌كرێت ببێته ده‌سكه‌وتێكی گرنگ بۆ شاره‌كه.
ده‌ڵیت: “دهۆك ئێستا یه‌كێك له‌شاره هه‌ره‌پێشكه‌وتوه‌كانی عێراقه هه‌م له‌رووی ئاوه‌دانی و هه‌م له‌رووی گه‌شتیاری.


