zagros news agency

ڕزگار عیسا كۆچه‌ر بۆ زاگرۆس: له‌سه‌ر ئاستی عێراق دهۆك یه‌كه‌م شاره‌ كه‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گوله‌نه‌بری به‌ ستانداری جیهانی دروستكردووه‌

 

مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌ دهۆك ده‌ستخۆشی ده‌كات له‌ پرۆژه‌كانی شاره‌كه‌ كه‌ بوه‌ته‌ هۆی پێشكه‌وتن و زیاتر خزمه‌تكردن و به‌هێزكردنی سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ له‌ ئاستی گه‌شه‌ و پێشوازی گه‌شتیاری دهۆك ببێته‌ شارێكی نمونه‌یی.

ڕزگار عیسا كۆچه‌ر، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “دهۆك به‌هۆی پرۆژه‌ی زۆری رێگاوبان و چاكسازی له‌كه‌رتی گه‌شتیاری و كاره‌بای 24 كاتژمێری و كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و كردنه‌وه‌ی پاركی سه‌رهه‌ڵدان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینووه‌ و زۆر پرۆژه‌ی گرنگ ماوه‌ ئه‌گه‌ر بكرێت بۆ داهاتووی دهۆك زۆر گرنگ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بایه‌خدان به‌كه‌رتی گه‌شتیاری و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌و كه‌رته‌، خۆشبه‌خانه‌ ئێستا دوای هاتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ شاره‌كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیای جیهانی دروستكردنی ئۆتۆمبیل توێتا لقی له‌ دهۆك كردوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاستی پیشه‌سازی دهۆك زۆر پێشكه‌وتووه‌، له‌ ئاستی پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبیل ئۆتۆمبێلی جه‌نگی گوله‌نه‌بڕی سه‌ربازی دروستكراوه‌ كه‌ به‌ستانداری جیهانی له‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پارێزگاكه‌مان نمایش كراوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: دهۆك ده‌رفه‌تی باشتری خزمه‌تكردنی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت به‌هێزترین پرۆژه‌ی گه‌شتیاری ئه‌گه‌ر كاری له‌سه‌ر بكرێت،  بۆنمونه‌ له‌سه‌ر چیای زاڤا كه‌ بكرێته‌ ناوه‌ندێكی گرنگی گه‌شتیاری و پێشبینی ده‌كرێت ببێته‌ ده‌سكه‌وتێكی گرنگ بۆ شاره‌كه‌.

ده‌ڵیت: “دهۆك ئێستا یه‌كێك له‌شاره‌ هه‌ره‌پێشكه‌وتوه‌كانی عێراقه‌ هه‌م له‌رووی ئاوه‌دانی و هه‌م له‌رووی گه‌شتیاری.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

١٠ ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ زانیاری دەربارەی حیزبوڵڵا لە ئەمریکای لاتین

یاسین

مەسرور بارزانی ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی پیرۆز كرد

سەڵاح

لە سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرا

یاسین