چالاكوانێكی سیاسی ئاماژە بەوەدەكات كارو پڕۆژەكانی كابینەی نۆیەم لە سنووری پارێزگای دهۆك جیا لەوەی دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە، لەهەمان کاتدا بووتە هۆی پێشخستی پارێزگاکەش.
جـــێگر واحید، لەشاری دهۆک بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی :لە ماوەی ڕابردوو لەسەر بڕیارو پێداگری سەرۆک وەزیرانەوە. چەندین کارو پڕۆژەی ستراتیژی لەسنوری پارێزگای دهۆک بەردی بناغەیان بۆ دانرا، سەرەڕای هەبوونی قەیرانی دارایی بەڵام زۆربەی پڕۆژەکان بەر لەوادەی خۆیان کەوتنە خزمەتی هاوڵاتیان و کە جێگای دڵخۆشی هەموولایەکمانە، بۆ بیرهێنانە دەمەوێت تیشک بخەمە سەر هەندێک لە پڕۆژەکان لە دەڤەری بادینان لەڕوی گەشت و گوزاری و خزمەت گوزاریەوە.کە ئاسانکاریەکی بەرچاو بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران فەراهەم کردووە.
ئەوەشی خستەروو: پرۆژەکان بریتین لە ڕێگای هەولێر دهۆک،
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ له کۆی ٣٤٥ پڕۆژە ٣١٥ پڕوژە ئەنجام دراون تۆنێلی زاخۆ، کوڕنیشی زاخۆ، نەخۆشخانەی زاخۆ بازاڕی کۆنی زاخو هتد…وە لە ناو شاری دهۆک دەیان و سەدان پڕۆژەی هاوشێوە ئەنجام دراون. ئەو نمونانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە ڕێزدار مەسرور بارزانی سەردانی بەشێک لە پڕۆژەکان کرد. چەند نمونەیەک بوون لەو سەدان پڕۆژانەی لە قەزاو ناحیەکانی سەر بە پارێزگای دهوک کە ئەنجام دراون. لای خۆمانەوە سوپاسی جەنابی مەسروور بارزانی دەکەین. کە دەستی ئاوەدانی و ڕووناکی و سەوزای بۆ هەموو کوردستان درێژ کردووە.
ئەوەشی خستەروو: ئەگەر بێت و تەنها باس لە پڕۆژەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بكەین، تەنها لەم سێ چوار سالەی ڕابردوو دەبینین كە چ پێشكەوتنێكی خێرای بە خۆیەوە بینیوە،ئەنجامدانی ئەم هەموو پڕۆژەیە لە هەموو ڕوویەكەوە لە پارێزگای دهۆك گرنگی و جوانییەكی تری بەم دەڤەرە بەخشیووە بە تایبەت لە لایەنی گەشت و گوزارەوە بەرەو پێشچونێكی گرنگی بە خۆیەوە بینیوە.
راشی گەیاند: ئەوەی لە سەردەمی جەنابی مەسرور بارزانی کراوە، پێویستە بابەتیانە هەڵبسەنگێندرێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئالنگارییانەی ڕووبەڕووی بوونەوە، ئەو ئیمکانیەتەی بەردەست بوو، ئەوجا ئەو دەسکەوت و گۆڕانکاریانەی بەدیهاتوون كەم وێنەن.
ئەوەی جێگای سەرنج و باسكردنە زۆربەی كەنال و پەیج و میدیای عەرەبی باسی ئەم پڕۆژە گەورەو گرنگانەی دهۆك و زاخۆیان دەكرد کە لە چەند رۆژی رابردوو لە سەر دەستی سەرۆک وەزیران كرانەوە بە جوانترین و گرنگترین پڕۆژە ناوی دەبەن!

