کێشەیەکی دیکە کەڵەکە دەبێت لەسەر کێشەکانی بەردەم دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆر،کە قەرار وایە ئەمشەو لە پاریسی پایتەتی وڵاتی فەڕەنسا بە ئامەدەبوونی کەسایەتیە ناودارەکانی تۆپی پێ و جیهان بەڕێوەبچێت لە کاتژمێر 10ـی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان.
ئامادە نەبوونی بەشێکی زۆری ستافی یانەی پاریس سانجێرمان لەو ئاهەنگە یەکێکە لە کێشەکان ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەکە ئەمشەو کاتژمێر 10ـی شەو ڕووبەڕووی مارسێلیا دەبێتەوە،کە بڕیار وابوو دوێنێ یاریەکەیان ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی خرپی کەش و هەوا دواخرا.
پاریس سانجێرمان گەورەترین پاڵوێراوی خەڵاتەکانی ئەمساڵە،کە عوسمان دێمبلێ وەکو باشترین یاریزان و ڤیتینها و لویس ئینریکی و چەندانی تر لە ڕیزی پاڵوێراوی باشترینەکان بۆ خەڵاتە جیاوازەکان،کە بەهۆی ئەو یاریەوە ناتوانن بەشداری ئەو ئاهەنگە بکەن.
“سەرکار ڕێبوار”

