zagros news agency

نوێنەری ئەمریکا: ئەمریکا دەستوەردانی سەربازی دژی حزبوڵڵا ناکات و ئیسرائیلیش لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە

تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ڕایگەیاند، ئەمریکا هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی دژی حزبوڵڵا نابێت و ئیسرائیلیش لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە.
باراک، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “سکای نیوز عەرەبی” گوتی: “هەم حزبوڵڵا و هەم ئێرانیش، دوژمنی ئێمەن. پێویستە سەری ئەم مارانە ببڕین و ڕێگری لە پاڵپشتیی داراییان بکەین.”
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەوەی حکومەتی لوبنانی دەبێت هەڵوێستێکی ڕوونی لەبارەی چەککردنی حزبوڵڵاوە هەبێت، ڕایگەیاند: “تەنها کارێک لوبنان دەیکات، قسەکردنە، هیچ هەنگاوێکی بەرجەستە نانرێت.”
باراک هەروەها گوتی، حزبوڵڵا لە ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە بەهێز بووە و مانگانە نزیکەی ٦٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی دارایی دەرەکی پێ دەگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەوشان لە نێو زنجیرە کۆنسێرتەکانی ئەمشەو لە ئەنتاڵیا گۆرانی دەڵێت

ART

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا کەسێکی بە دەستڕێژی گوللـە کوشت

یاسین

عێراقچی، پەیوەندیی لەگەڵ نوێنەری ئەمریکای بەدرۆ خستەوە

یاسین