zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى ژاپۆن كرد

 

به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌كيرا ئيندۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له‌ عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌كارييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.

له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى ژاپۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆنيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ مايه‌ى بايه‌خ و گرنگى بۆ هه‌ردوولا له‌ قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختيان له‌ پته‌وكردن و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا ئاماده‌يى و كار و چالاكيى كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كانيان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا و تيشكيان خسته‌ سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى كه‌ ده‌كرێ ژاپۆن وه‌به‌رهێنانيان تيادا بكات. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارييه‌كانى ژاپۆن و ڕۆڵ و ئاماده‌يى و چالاكيى كۆمپانياكانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێنمایی پێدانی زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی هەموار دەکرێتەوە

سەڵاح

مەسعود پزیشکیان گەیشتە بەغدا

یاسین

ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی سەردەشت بە وەرگرتنی بەرتیل تۆمەتبار کران

یاسین