بیژەن نەوباوە، ئەندامی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند پلانێک هەیە بۆ ئەنجامدانی دیدار لە نێوان مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک.
نەوباوە گوتی، لەو دیدارەدا باسی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەی مووشەکیی ئێران دەکرێت.
هاوکات، ئەحمەد بەخشایش، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند ئەگەری هەیە پزیشکیان و ترەمپ “لە ڕێڕەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا یەکتر ببینن و سڵاو و تەوقە لەگەڵ یەکتر بکەن.”

