zagros news agency

سەرچاوەیەکی سعوودی: بن سەلمان مانگی داهاتوو لە واشنتۆن چاوی بە ترەمپ دەکەوێت

سەرچاوەیەکی نزیک لە حکوومەتی سعوودیە ڕۆژی سێشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت، شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەممەد بن سەلمان، مانگی داهاتوو لە سەردانێکی سێ ڕۆژەدا بۆ واشنتۆن چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەکەوێت.
ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتی بن سەلمان ڕۆژی ١٧ی تشرینی دووەم دەگاتە ئەمریکا و ڕۆژی دواتر چاوی بە ترەمپ دەکەوێت.
ئەم سەردانە چەند ڕۆژێک دوای ئاگربەستی ناسک و شلۆقی غەززە ئاشکرا کرا، بە نێوەندگیریی ترەمپ بەرقەرار بوو و سعوودیە، گەورەترین هەناردەکاری نەوتی جیهان، بە گەرمی پێشوازی لێ کرد.
پێش دەستپێکردنی جەنگی غەززە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سعوودیە گفتوگۆی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرانبەر گەرەنتییەکانی ئاسایش و وزەدا ئەنجام دا.
بەڵام، ڕیاز بە دەستپێکردنی جەنگەکە، ئەم پرۆسەیەی ڕاگرت و پێداگریی لەسەر ئەوە کرد، کە بەبێ پێکهێنانی دەوڵەتێکی فەلەستینی، ئیسرائیل بە فەرمی ناناسێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەپەلە… بەهۆی هێرشی سەگی بەرەڵا دوو کەس بونە قوربانی

یاسین

ئومێد خۆشناو: شـــەڕی ئێـــران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر ئازووقە نابێت و کۆگاکانمان پڕن

سەڵاح

ئەردۆغان: لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا گەیشتووینەتە قۆناغێکی مێژوویی

یاسین