zagros news agency

دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی باڵیۆزەکان کۆدەبێتەوە

 

دادگای باڵای فیدراڵی ڕۆژی 30ی ئەیلولی وەک وادەی تاوتوێکردنی داوایەکی یاسایی دیاریکرد کە داوای بڕیار لەسەر نادەستووریبوونی دانانی ژمارەیەک کاندید بۆ پلەی باڵیۆز دەکرد.

پەرلەمانتار حەیدەر سەلامی ڕایگەیاند، “دادگا وادەیەکی دیاریکردووە بۆ تاوتوێکردنی ئەو داوایەی کە لەلایەن نوێنەرانی کوتلە “ئیشراقەت کانون” و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراوە”.

ڕوونیشیکردەوە، “لە داواکارییەکەدا داوا کراوە لەسەر پووچەڵبوون و نادەستووریبوونی فەرمانی پەرلەمانی ژمارە 76ی ساڵی 2025، کە تێیدا دیاریکردنی ژمارەیەک کاندید لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پلەی باڵیۆز دیاریکراوە، هەروەها دەرکردنی فەرمانی بەپەلەی وەلائی بۆ ڕاگرتنی فەرمانە پەرلەمانییەکە تا ئەوکاتەی داواکە یەکلایی دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزەکانی ئیسرائیل چوونە نێو دوو گوندی قونەیتیرەی سووریا و پاشەکشەیان کرد

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

سەڵاح

کۆمپانیای ئەپل هێدسێتی ڤیژن پرۆی نوێکردەوە

یاسین