zagros news agency

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 2409 دۆلار دابەزی

 

بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و  یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ بەرزبونەوەی بەهای دۆلارە.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەڕێژەی (0.1% ) دابەزینی تۆمارکرد و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 2409.54 دۆلار.

لەدوای هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، بەهای دۆلار بەرزبونەوەی تۆمارکرد و ئەوەش بەیەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ دادەنرێت.

سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، زیو لە مامەڵەکاندا نرخەکەی بە ڕێژەی 0.4% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 30.88 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک، پلاتینۆم بە ڕێژەی 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە 995.80 دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی پەنجا و شەش ساڵەی ڕێککەوتنامەی یازدەی ئادار

گوران

هەڕەشەیەکی نوێی ئەمریکا بۆ سەر عێراق له‌باره‌ى یاسای حەشدی شەعبییه‌وه‌

سەڵاح

بەشێکی یوئێن به‌ناچاری وازی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ لە تاوانەکانی داعش لە عێراق هێنا

سەڵاح