zagros news agency

شاسوار عەبدولواحید لەسەر دۆسیەیەکی دیکە برایەوە دادگا

 

دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ڕۆژی 5ـی تشرینی یەکەمی 2025 دواخرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2025، شاسوار عەبدولواحید لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانییەوە براوەتە دادگای سلێمانی بۆ دادگاییکردن لەسەر دۆسیەیەکی نوێ.

ئەمە لە کاتێکدایە کە 2ـی ئەم مانگە بەهۆی سکاڵای پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید لە لایەن دادگای سلێمانیەوە سزای پێنج مانگ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر سەرۆکی ئەرکانی سوپا و ئەمینداری بەغدا دەدات و کۆبوونەوەکەی هەڵدەگرێت

یاسین

ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات، مووچه‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت

سەڵاح

تورکیا بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی یەکێتیی ئەورووپا کرا

سەڵاح