zagros news agency

ڕێبەر ئەحمەد: لەکابینەی نۆیەم چاکسازیی گرنگ لە ئەدای دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ کراوە

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوەڕسمی راگەیاندنی ڕێبەری سەلامەتی ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا چاکسازیی گرنگ لە بواری ئەدای هەموو دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ کراوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ کارنامەی کابینە و دیدگای سەرۆک وەزیران و خزمەتکردنی خەڵک و بەرزکردنەوەی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان بگونجیت.

 

گوتیشی: لەبواری کارکردن و ڕاپەراندنی ئەرکەکانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، بەرەنگاربوونەوەی قەیران و ڕووداوەکان، کۆچ و کۆچبەران و بەڕێوەبردنی کەمپ و ئاوارەکان و هەموو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵی جددیمان داوە کارەکانی دامەزراوەکانی بەرگریی شارستانی هاوشانی بنەماکانی جیهانی  بنەماکانی کارکردن بەرزبکرێتەوە و بەلێهاتوویی و کەرەستەی سەردەم توانادار بکرێن. بۆ ئەوەی بتوانن هاووڵاتیان و دامەزراوەکانی کوردستان لە کارەساتە سروشتییەکان و لێکەوتەکانیان بپارێزان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بی‌بی‌سی: گەورەترین حزبی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی بایکۆت کرد

یاسین

له‌ به‌غدا چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر ماڵێک و خاوەنەکەی دەکوژێت

یاسین

کەشناسی: ئەگەری بارینی کەمێك نمە باران و بەفر هەیە

سەڵاح