وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌ریمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی فرۆشتنی زیادكردنی ئاشكرا بۆ موڵكه‌كانی چاڤی بۆ وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری-هاوپشكی تایبه‌ت ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕاگه‌یاندراێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 5ی ئۆكتۆبه‌ری 2025، پڕۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی ( کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشکی تایبەت ) لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوە دەچێت کە ژمارەیان ( ٦٠ ) موڵکە، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان کە بڕەکەی ( ٩١،٧٦٠،٦٦٠،٣٥٠ ) نەوەد و یەک ملیار و حەوتسەد و شەست ملیۆن و شەشسەد و شەست هەزار و سێسەد و پەنجا دینارە و سەرجەم موڵکەکانیش بەیەک پاکێج دەفرۆشرێن.
ئه‌وه شخراوه‌ته ڕوو، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتمان بەشدار دەبێت لە پڕۆسەی زیادکردنەکە، هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداری لە پڕۆسەی زیادکردنەکەدا بکات، دەتوانێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری و ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان.
تێبینی، لیستی سەرجەم موڵکەکان هاوپێچە کە تیایدا بەخشتەیەک ناوی سەرجەم موڵکەکان و ڕووبەروو و ژمارەی تۆمارەکانیان ڕوون کراوەتەوە.

