zagros news agency

پارە گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

 

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەم ساڵ حکوومەتی عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەرگرت، کە بەهاکەی 340 ملیار دینارە.

نەوزاد کامل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ماوەی هەفتەیەکە 57 ملیار دیناریان بۆ ناردووین، لەم ڕێژەیە 25ـی ملیاری بۆ سلێمانییە 20ـی بۆ هەولێرە و 12شی بۆ دهۆکە، ئەم ساڵ حکوومەتی عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەرگرت، کە بەهاکەی 340 ملیار دینارە.

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان گووتی: ئەو بڕە گەنمەی لە لای جووتیارانی هەرێمی کوردستان مابووەوە، لە لایەن هەردوو کۆمپانیای ناوخۆیی، “خۆشناو و قەیوان”ـەوە لە جووتیاران وەرگیرا.

هەروەها نەوزاد کامل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە سبەی سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانی دەست بەسەر کارگەیەکدا دەگرێت کە گەنمی قەدەغەکراوی تێدابووە

یاسین

لە ماوەی شەش مانگدا سەدان پێشلکراویی مافی مرۆڤ کراون

سەڵاح

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی مه‌سرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان

سەڵاح