لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی ( گۆمەسپان – سماقوڵی ) کە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی و گرنگی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری لەسنووری پارێزگای هەولێر بە گووژمەی ( 210 ملیار دینار ) لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ” دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
لە ئێستاشدا كاركردن لە پڕۆژەكە بە چڕی بەردەوامە و بەشێكی كە درێژییەكەی ( 22 كیلۆمەترە ) و لە مەفرەقی گۆمەسپانی دەست پێ دەكات تەواوە بووە، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بكرێتەوە.

