ئێران سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی تۆمه‌تبار کرد به لایه‌نگری و لاوازکردنی متمانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام به ڕێکخراوه‌که.
ئه‌میر سه‌عید ئێره‌وانی، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له نامه‌یه‌ک دا بۆ سکرتێری گشتی ئه‌و ڕێکخراوه و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هۆشداری بەرانبەر ئاگادارکردنه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌باره‌ی دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاکان بۆ سه‌ر ئێران دا.
ئێره‌وانی له نامه‌که دا گوتی: “بڕیارنامه‌ی 2231 ده‌سه‌ڵاتی دیاریکردن، ڕاگه‌یاندن، یان ئاگادارکردنه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌باره‌ی دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاکان به‌رانبەر سکرتێری گشتی یان سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نادات.”
ئێره‌وانی هه‌روه‌ها گوتی، لایه‌نگریی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێگه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه وه‌ک ڕێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی لاواز ده‌کات و متمانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام بەرانبەر به‌و ڕێکخراوه که‌م ده‌کاته‌وه.

